بەغداد/ INA
"ئەحمەد عەلیاوی" وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوارەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-دەسەڵاتی گەشت وگوزار دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی ڕاستەقینە بۆ باشترکردنی ژێرخانی شوێنە گەشتیارییەکان لە عێراق کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو و دۆخی ڕابردوو لە ساڵی 2003 زیانیان بەرکەوتووە.
ڕاشیگەیاند:-کە پلانەکە بریتییە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری هەر لە شەقام و هۆتێل و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و دامەزراوە گەشتیارییەکان. ووتیشی :- کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێشکەشکراون، لەنێویاندا گەشتوگوزاری ئایینی،کە ساڵانە ملیۆنان سەردانکەر سەردانی مەزارگەی ئیمامەکان دەکەن لە عێراق .
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا، وەزارەت توێژینەوەیەکی گشتگیری پێشکەش بە وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە کە جەخت لەسەر پرسی پەیوەندیی هێڵی ئاسنین لە نێوان پارێزگارەکان دەکاتەوە کە چون و سەردانی بۆ مەزارگە ئاینیەکان لەخۆدەگرێت بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی سەردانکەران و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەکاتی سەردانی ملیۆنی .
"عەلیاوی" جەختیشی کردەوە کە ڕێگاوبانەکان پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی هەیە بەپێی ئەو پلانەی کە پێشنیارکراوە ، چونکە لە ئاستی پێویستدا نییە،بەتایبەتی ئەو رێگایانەی کە بەرەو ئەو شارانە دەروات کە مەزارگەی پیرۆزیان تێدایە، هەروەها دەبێت ڕێگای خێرا هەبن کە توانای تێپەربوونی ملیۆنان کەسی هەبێت.
وەک "عەلیاوی" ئاماژەی پێدا لە پلانەکەدا پێشنیاری دروستکردنی هاوینەهەوار یان وێستگەی پشوودان لە نێوان پارێزگاکان بۆ سەردانکەران هەیە ، هەروەها پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان،لەو بارەیەشەوە حکومەت ژمارەیەک لە دەروازە سنووریەکانی نۆژەنکردۆتەوە وەک سەفوان و دەروازەی سنوری عەرعەر،کە بە شایستە ترین شێواز و لە ئاستی سەردەمیانە، هەروەک دەروازەی زورباتیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.