بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئەیلول ڕادەگەیەنن

ناوخۆ
  • 3-09-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ،بانکی ڕافیدەین و ڕەشید دەستیان کرد بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئەیلول.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی رافیدەین، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:- کە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلول دەستیپێکردووە و خانەنشینان دەتوانن مووچەکانیان  بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی وەریبگرن لە هەر کوێیەکەوە بن.
    هەروەک  بانکی ڕەشیدیش لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئەوەی خستۆتەروو :- کە دەستی کردووە بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلول ، هەروەها داوا لە هەڵگرانی کارتی نەخیل دەکات  سەردانی لقەکانی بانک و نوسینگەکانی خەرجکردنی پارەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەکات بۆ ئەوەی موچەکانیان وەربگرن.