بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ محەممەد ڕیكان حەلبوسی سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بارودۆخی كەركووكی تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وه‌زیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دوو پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محەمەد ڕیكان حەلبوسی و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پافڵ تاڵەبانی ئه‌نجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: له‌م دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پێدانی ده‌رفه‌ت به‌هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه كهشاری كه‌ركووك به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت، وئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵكه به‌رێزه‌كه‌ی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه سه‌پێندراوه له‌گه‌ڵ قوربانیدانی هێزه چه‌كداره‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له‌كاتی شكستپێهێنانی تیرۆرستان.