بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی پێدانی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئەیلول ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: دەستیان كردووە بە دابینكردن و پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلول.
ئاماژەی بەوەشكرد: جەختكرایەوە كە بەڕێوەبەرایەتی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی خێراتر بكات لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی، داوای لە سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كرد كە نامەی كورت وەردەگرن بۆ پێداچوونەوە بە لقەكانی بانك و شوێنەكانی ئاڵوگۆڕی ئۆتۆماتیكی لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.