سەرۆك وەزیران ڕاپۆرتی كۆتایی هەڵسەنگاندنەكانی هەڕەشەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە عێراق وەردەگرێت

سیاسی
  • 3-09-2023, 15:33
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە عێراق بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ستراتیژی ئاسایشی ئەلیكترۆنی كە لە ساڵی 2022 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی نیشتمانییەوە پەسەندكرا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی، ناتۆ لە عێراق جەنەڕاڵ خۆسێ ئەنتۆنیۆ مارتینێز و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوە بە پێشكەوتنی ئەركی نوێنەرایەتییەكەدا كرا، واقیعی هاوكاری لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بوارەكانی مەشق و ڕاوێژكاری، گەشەكردنی مەیدانەكە و توانا كاریگەرەكانی هێزە چەكدارەكانمان بە هەموو جۆرەكانیەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانیان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : نێردراوەكە ڕاپۆرتی كۆتایی هەڵسەنگاندنی هەڕەشەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا پێشكەشی سەرۆك وەزیران كرد.
    سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كارەكانی نوێنەرایەتییەكە دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ستراتیژی ئاسایشی ئەلیكترۆنی كە لە ساڵی 2022 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانییەوە پەسەندكرا، هەروەها لیژنەیەكی باڵای بۆ ئاسایشی ئەلیكترۆنی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ هەماهەنگی و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەكان.