بەغدا ـ INA / نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی گواستنەوە وردەكارییەكانی پڕۆژەی پەیوەندیی هێڵی ئاسنی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكە بەچوار وێستگەدا تێدەپەڕێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆی درێژی پرۆژەی پەیوەندیی هێڵی ئاسن لەگەڵ ئێران 36 كم دەبێت، بەو پێیەی لە دەروازەی سنووری شەلەمچەوە تێدەپەڕێت بە قەزای شەت لعەرەبدا تێدەپەڕێت، بەسەر پردەكەدا هاوتەریب لەگەڵ پردی خالید كوڕی وەلید و لە ناوچەی كەزیزە كۆتایی دێت كە دەبێتە وێستگەی كۆتایی.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران تەنها بۆ مەبەستی گواستنەوەی سەرنشینەكان دەبێت، هەروەها خواستی سەردانێكی گەورە و بەربڵاو هەیە كە ساڵانە بە (3) ملیۆن سەردانیكەری ئێرانی بۆ عێراق مەزەندە دەكرێت. ئامانجی پڕۆژەكەش خزمەتكردنی سەردانكەرانی سەرنشینانی عێراقە بۆ دوو وڵاتی عێراق و ئێران بە مەبەستی سەردانكردن، گەشتیاری، چارەسەركردن و گواستنەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ههروهها وتی" كۆمپانیای گشتی هێلی ئاسنی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە هەوڵدەدات تۆڕێكی نیشتمانی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دروستبكات.