وەزیری كۆچ و كۆچبەران دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی (بەخشینی گەڕانەوە) ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 3-09-2023, 15:19
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران  ئیڤان فایق جابرۆ دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی بەخشینی گەڕانەوەی ڕاگەیاند.
    جابرۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ بەخشینێك بە بڕی یەك ملیۆن و نیو دینار بۆ ئەو خێزانانە دەستیپێكرد كە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە ئەسڵی نیشتەجێبوونیان لە چوارچێوەی وەجبەی بیست و هەشتەمدا، كە 13 هەزار و 962 كەسی لە خێزانی گەڕاوەخۆگرتبو ، هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان.
    جابرۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو خێزانە گەڕاوانەی لە بەخشینەكەدا هاتووە و لە داتابەیسی وەزارەتدا تۆماركراون دەتوانن لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوە پارە وەربگرن، لە ئەمڕۆوە یەكشەممە دەستپێدەكات، داوای لە ئەو خێزانانەی ناویان لە وەجبەی پێشوودا دەرنەكەوتووە، داتاكانیان نوێبكەنەوە و چارەسەری بكەن و كێشەكانی كارتی زیرەك بۆ خێراكردنی لەخۆگرتنی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.