سەرۆك وه‌زیران سەرپەرشتی واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی بەغدا ده‌كات

سیاسی
  • 3-09-2023, 15:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سەرپەرشتی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی پێشەنگی لەگەڵ دەزگای (IFC) دارایی نێودەوڵەتی  بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرد و لەلایەنی عێراقی بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی واژووی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنەكە بریتییە لە دابینكردنی جانتای وەبەرهێنانی یەكگرتوو لەلایەن كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە كە چۆنیەتی فراوانكردن و دارایی و بەڕێوەبردن و پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، هەروەها كارایی ئاسانكارییەكانی و هۆكارەكانی سەلامەتی بەرزدەكاتەوە، هەروەها خزمەتگوزارییەكانی بەرزدەكاتەوە بۆ پابەندبن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی جیهان لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە.
    ڕوونیشیكردەوە : رێككەوتنەكە ئەوە دەگرێتەوە كە كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی كە ئەندامی گروپی بانكی نێودەوڵەتییە، ڕاوێژكاری لەسەر ڕێبازی پەرەپێدانی ڕۆڵی كەرتی تایبەت و بەهێزكردنی چوونە ناو گۆڕەپانی خزمەتگوزارییە گشتییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی گشتی و ئەو كەرتانەی كە ڕووبەڕووی ئاستەنگەكانی داهاتوو دەبنەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی ئەزموونی پێشەنگانەی لە ناوچەكە و جیهاندا هەیە لە بواری نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەكان، بەو پێیەی پێشتر سەرپەرشتی پەرەپێدان و فراوانكردنی گرنگترین فڕۆكەخانەكانی شانشینی سعودیە و توركیا و هەروەها پێشتریش سەرپەرشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی عەلیای لە عەممانی پایتەختی ئوردن كردووە.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە ئەم ڕێككەوتنە یەكێكە لەو زنجیرە ڕێككەوتنانەی كە لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەنجام دەدرێن كە ڕۆڵی هاوبەش دەبینێت لە پەرەپێدانی ژێرخانی بۆ كەرتە گرنگە جیاجیاكان لە عێراق، لە چوارچێوەی ئابورییەكدا و دیدگایەك كە تا ساڵی 2030 درێژدەبێتەوە كە ژێرخانی پێویست بۆ گەشەپێدان بەرز دەكاتەوە بۆ ئابووری بەردەوامی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت گرنگی بە دۆسیەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا داوە، چونكە نوێنەرایەتی ڕووكارێكی شارستانی دەكات كە نوێنەرایەتی عێراق و گەلەكەی دەكات و ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی دیدگایەكی یەكگرتوو كە هەموو فڕۆكەخانەكان لەخۆدەگرێت و هەروەها لەسەر بنەمای هەمەچەشنكردنی ئامرازەكانی گواستنەوە و پەیوەندیكردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.