نەجەف – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، سەردانی خێزانی شەهید شێخ مشتاق عەبدولقادر زەیدی لە پارێزگای نەجەف كرد. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: " ئەمرۆ عەبادی سەردانی خێزانی شەهید شێخ مشتاق عەبدولقادر زەیدی /حەشدی شەعبی/ فرقەی ئیمام عەلی لە پارێزگای نەجەف كرد". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "شەهید زەیدی لە ناوچەی بوحشمەی سەر بە ناحیەی یەسربی پارێزگای سەڵاحەدین لەروبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش شەهید كرا".