بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرمای دەكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە ڕوون دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی ناوەڕاست و كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات.
هەروەها كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت و بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، خێرایی (20-30) كم/كاتژمێر، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێن و سەبارەت بە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دانەبەزن لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە رۆژی پێشوو.