بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە،سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فائق زێدان و وەزیری لاوان و وەرزش، ئەحمەد موبرەق باسیان لەو ڕێوشوێنانە كرد كەسەبارەت بەداوا یاساییەكانی وەزارەت گیراونەتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان پێشوازی لە وەزیری لاوان و وەرزش، ئەحمەد موبرەق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو ڕێوشوێنە یاساییانە كراوە كە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەكانەوە سەبارەت بە دۆسیەكانی وەزارەت گیراونەتەبەر.