بهغدا ـ INA
هاوپەیمانی پێشكهوتن پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران دووپاتکردەوە کە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایش و گیانی هاوڵاتیانە لە کەرکوک.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رهوشهی پارێزگاری ئازیزی کەرکوکمان دهكهین، لە گرژی و دروستبوونی کێشەکان کە مەترسی لەسەر سەقامگیریی پارێزگاکە هەیە، ئهگهر لێیان دوورنهكهونهوه و وكۆنترۆڵ نهكرێن بە حیکمەتی خهڵكی پارێزگاكه و هەوڵەکانی هەموو سەرکردە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.
ئاماژه ی به وه شدا: پاڵپشتی هه نگاوه کانی سه ڕۆک وه زیران ده که ین به ئامانجی پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان، به ئامانجی له ده ستدانی ئه و ده ڕفه ته بۆ ئه و که سانه ی کهچاوهرێ دهرفهتی تێكدان دهكهن، وكاركردن بۆ ڕێگری کردن له وهی پارێزگاکه بچێته ناو گێژهی ناکۆکی و ئاژاوه وهكان که لێوه تەنها دوژمنانی سەقامگیری و بازرگانانی قەیران سوودمەند دەبن، داوای لە هەموو لایەک کرد ئەولەویەت بدەن بە بەرژەوەندییەکانی کەرکوک و نیشتمان، پەناببهن بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و حوكمی عەقڵ و بەهێزکردنی سەروەری یاسا.
هەروەها داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین دەستپێشخەری بکات لە ڕێگەی ڕێکاری یاسایی و فەرمی پێویست بۆ بەدیهێنان و سەپاندنی ئاسایش لە پارێزگاکەدا.
پابەندبوونی تەواوی خۆی بە وەرەقەی ڕێککەوتنی سیاسی دووپاتکردەوە، هەروەها پاڵپشتیكردن لە بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت کە متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، داوای لە هەموو لایەنەکان دهكهین پابەندبن بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی بە تەواوهتی، و بەرپرسیارێتی تەواو وەک لایەنە سیاسییەکان هەڵبگرن کە بەڵێنی پابەندبوونیان بە پشتیوانیکردن لە بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکە دا داوه.