بهغدا ـ INA
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردووە لە گوتاری توره و بێزاركردن دوور بکەونەوە و کار بۆ هێورکردنەوە و پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزاری ئەمنییەکانی کەرکوک بکەن.
چوارچێوەی ههماههنگی لەڕاگهیێندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه "بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و کردەوە توندوتیژییەکان، کە بووە هۆی زیانی گیانی و برینداری بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی، و ژمارەیەک موڵکی تایبەت تووشی سووتاندن و لەناوچوون بوون."
ههروهها دووپاتیشی کردەوە" كهتوندوتیژی و پەرەسەندنی دۆخەکە چارەسەر نییە لەنێوان لایەن و پێکهاتەکانی ناو شارەکەدا، هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو ڕێوشوێنە حکومییەکان دەردەبڕین کە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە ڕێنمایی کراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا، داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکهین دووربگرن لە گوتاری تورهكردن و بێزاكردن و کاربكهن بۆ هێورکردنەوە و پاڵپشتیکردنی دهزگا ئەمنییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، وجەختیش دهكهینهوه كه سەقامگیری پارێزگای کەرکوک بەرپرسیارێتی هەمووانە.