سەرۆک وه‌زیران جەخت لەسەر چڕکردنەوەی کارەکان دەکاتەوە بەمەبەستی نه‌هێشتنی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و کەسانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاسایشی شاری کەرکوک تێك بده‌ن

سیاسی
  • 2-09-2023, 23:43
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بارودۆخی کەرکووکی تاوتوێ کرد، هاوکات جەختی لە چڕکردنەوەی کاری یەکگرتوو کردەوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەر کەسێک كه‌هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش بدات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە“ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جه‌خیتان له‌ چڕکردنەوەی کارەکانیان كردووته‌وه‌ بەمەبەستی پێنه‌دانی ده‌رفه‌ت به‌هه‌ر كه‌سێك كه‌به‌یه‌وێت یاری به‌ئاسایش و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش یاسا بسه‌پێنن له‌پێناو به‌رده‌وامی ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌یی و ژیانی سروشتی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌.
    هەروەها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" لە پەیوەندییەکی دیکەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی له‌ره‌وشی پارێزگاری کەرکوک کردووه‌، وهه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پێنه‌دانی ده‌رفه‌ت به‌هه‌ر كه‌سێكی نابه‌رپرسیار كه‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو و برایه‌تی له‌پارێزگاكه‌ بكاته‌ ئامانج، وله‌دوایی شكستپێهێنانی تیرۆر، خه‌ڵكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌شاری نموونه‌ییه‌ له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و برایه‌تی.   
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌كه‌زی له‌سه‌ر ڕێنماییەکانی خۆی بۆ لایەنە تایبەتمەندەکانی کردووتەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانرێت کێ بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی چه‌ند هاووڵاتیه‌كی دیکە.