بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، دوای جارێکی دیکر لە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی سنووری سەفوانی لە بەسرە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو :- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ، دوای جارێکی دیکە لە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی سنووری سەفوانی دەوڵەتی لەگەڵ سنوری کوێت کردەوە.
وەک بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەیپێداوە :- لەگەڵ دەسپێیەکی کردنەوە سودانی گەشتێکی بەناو باڵاخانەکانیدا کردووە و ئاگاداری چۆنیەتی میکانیزمی کارکردن و خزمەتگوزارییەکانی ئەو دەروازەیە بوو کە پێشکەشی گەشتیاران و رێبوارانی دەکات، هەروەک لەدەروازەکە چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە سەردانیکەران و رێبوارانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی،و ڕێنماییدا کە ئاسانکاری پێویست بۆ گەشتیاران دابینبکرێت لەکاتی هاتنە ناوەوە بۆ ناو عێراق.
بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران روونیشیکردۆتەوە:- دەروازەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی (291) دۆنم درێژ بۆتەوە، و لە دیزاینە نوێیەکەیدا ڕەچاوی زیادکردنی توانای هەڵگرتن و تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان و سەرنشینەکان دەکات بۆ ئەوەی بگاتە نزیکەی (1000) بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل لە ڕۆژێکدا، و بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیا لەبواری تەواوکردنی مامەڵەی گومرگی و پشکنینی کەلوپەلەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی کاردەکات و داهاتی گومرگی زیاد دەکات و قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە،هەروەک کاریگەری لەسەر بوژانەوەی ئابووری و بازرگانی دەبێت،ئەوە جگە لەوەی هاندانی جوڵەی گەشتیاری لەنێوان عێراق و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی زیاتر دەکات.