بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تەئکیدی کردەوە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە - شەلەمچە هەنگاوێکی ئابووری گرینگە لەچوارچێوەی پڕۆژە گرینگەکانی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەپێدان،هەروەک خواستی حکومەتی ئاشکراکرد کە ئەم بەستنەوە بەرەو شارە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف درێژ دەبێتەوە، ئەوە سەڕەڕای بەستنەوەی وڵاتانی دراوسێ بە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد:- سەرۆک وەزیران پلانێکی گەورەی داڕشتوە لەبواری گواستنەوە کە هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق پێویستی بەوەیە کە ناوچەکە بە شەمەندەفەر و وشکانی و ئاسمانی بەیەکەوە ببەسترێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا عەوادی وتی:- حکومەت پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی دەستپێکرد کە بە عێراقدا درێژ دەبێتەوە و هەموو پارێزگاکانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دواتر بە تورکیاوە دەبەسترێتەوە ، کە ئەمڕۆ قۆناغی نوێی هێڵی شەمەندەفەری بەسرە- شەلەمچە دەستیکرد بە گواستنەوەی گەشتیاران و سەردانکەران لە ئێران و دیوی لە ئاسیای ناوەڕاستەوە،سەرۆکوەزیرانیش لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەزۆر بابەتی گرینگدا تایبەت گواستنەوەی سەرنشین و سەردانکەران.
سەبارەت بە توانا ئابووریەکەی هێڵی بەسرە-شەلامچە ، عەوادی رایگەیاند :- کە عێراق بەبۆنی چلە ، ملیۆنان سەردانکەر لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە لەخۆ دەگرێت، لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە، هەروەک گەورەترین بەشی سەردانکەران لە دیوی ئێرانەوە دێن، هەروەها ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سەرجەم دەروازەکانەوە نزیکەی ٣ ملیۆن کەسە تاوەکو ئێستا ژمارەی هاتنی گەشتیاران تەنها لە دەروازەی شەلەمچەیەوە 700 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەر بۆیە حکومەت کار لەسەر دروستکردنی ژێرخانێک دەکات کە پرۆسەی هاتنە ناوەوە بۆ سەردانکەرانی ناوچەکە بۆ ساڵانی داهاتوو گەشە پێبدات لەرووی ژمارەی سەردانیکەران و ئاسانکاری بۆیان، هەروەها کەمکردنەوەی هاتوچۆ و قەرەباڵغی و ڕووداو لەسەر ڕێگاکان لە بۆنە تایبەتەکاندا.