رێوڕەسمی دەزگای كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت وئەرشیفی رۆژنامەگەری كرایەوە

وەرزش
  • 2-09-2023, 20:01
  • +A -A

    هەولێر   -     INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە  رێكەوتی 2-9-2023 لە هۆتێل دێدەمان بەئامادەبوونی نووسەر وئەدیب و رۆژنامەنووسان وئەرشیف ناسان و كەسایەتی گرنگی ئەم بوارانە وپارێزگاری هەولێر و جێگری وەزیری رۆشنبیری و دەزگاكانی راگەیاندن، رێوڕەسمی ناساندنی دەزگای كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت وئەرشیفی رۆژنامەگەری كوردی كرایەوە.
    سەرەتا جێگری سەرۆكی دەزگاكە باسی لەگرنگی كردنەوەی ئەم دەزگا رۆشنبیرییە گرنگەكرد،دواتر چەند گۆرانیەكی خۆش پێشكەشی ئامادەبووان كرا،ئینجا پۆلێك لە خاوەن بڕواناكەی دكتۆڕا وماستەر و كەسایەتی گرنگی ئەرشیفی لەلایەن دەزگاكە رێزیان لێگیرا.
    سەبارەت بە دەزگای كوردستان سەرۆكی دەزگاكە ئاری نانەكەلی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی ئەم پرۆژە گرنگ وبەهادارەین،تا بتوانین ببین بە پردێكی ئەمان بۆ وەدەست هێنانی تێكڕایی ئەرشیف و دۆكیۆمێنتەكان لەهەر شوێنێكی ئەم هەسارەمان بێت،ئامانجمانە تێكڕایی بڵاوكراوەكان بە بەڵگە و دۆكیۆمێنت بكەین وپەیوەست بە زمانی كوردی و زمانەكانی تر،بێگومان بەسوود وەرگرتن لە ئەرشیفی رۆژنامەگەری.
    هەروەها نانەكەلی گوتی : دەمانەوێت ئەرشیفخانەیەكی گرنگ و تایبەتمان هەبێت وهەموومان سوودی لێ وەرگرین،تا سەرجەم كەسانی پسپۆڕ و ئەكادیمی دەربارەی مێژووی كوردستان وسەرجەم  نەتەوە وئایین و پێكهاتەكانی تر،هەروەها لە كۆتایی ئاری نانەكەلی سەرۆكی دەزگای كوردستان گوتی : ئێمە رێز لەو بەرێزانە دەگرین كە تێكڕایی بڵاوكراوەكان لە فەوتان رزگار دەكەن،تا لە ئەرشیفخانە جێگیربێت،بۆیە ساڵانە خەڵات و رێزلێنان لە مەراسیمێكی تایبەت بۆ گوڵبژێرێك لەم كەسایەتییانە دەكەین.