بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی كۆمار سەبارەت بە داواكردنی دەستەی دەستپاكی، بۆ بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندن لە سەرۆكایەتی كۆمار ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی فەرمانێكی دەركردوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن لە سەرۆكایەتی كۆمار (بەبێ ناوهێنان ) لە بەردەم دەستەی دەستپاكی ئامادەبێت، چونكە ڕەتیكردۆتەوە سامان و داراییەكەی بخاتەڕوو بەبێ هیچ بیانوویەكی ڕەوا، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداركراوەتەوە بە خستنەڕوو و ئاشكراكردنی و سامان و داراییەكەی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لەم بارەیەوە، سەرۆكایەتی كۆمار ڕوونی دەكاتەوە كە ئەو بەڕێزەی ئاماژەی پێكراوە لەڕونكردنەوەكەی دەستەی دەستپاكیدا، بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو بوە كە بۆ ماوەیەكی كورت ئەو پۆستەی وەرگرتوە، هاوكات لە خولەكانی پێشودا ئەركەكەی كۆتایی پێهاتووە و هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆكایەتی كۆمارەوە نەماوە.