بەغداد - INA
فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، فەرمانی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی لە كەركوك دەركرد.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوای هێزە تایبەتەكان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی بە یەكە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركوك كرد كە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی ئاسایش و سەپاندنی سەروەری یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕاندا لە پارێزگاكە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی جەختیكردەوە: لەسەر ئەوەی كە پێویستە یەكەكان ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە هەوڵی تێكدانی ئاسایشی كەركوك-یان داوە و سەر بە هەر لایەنێك بن، و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نەدن كەس چەك هەڵبگرێت جگە لە دەزگا ئەمنییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكرد بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركوك و دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسایشی بەرفراوان لەو ناوچانەی كە ئاژاوەیان تێدا بووە بە مەبەستی پشكنینی تەواو، هەروەها داوای لە هەموو لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان كرد، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕێگریكردن لە دووبەرەكی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای كەركوك.