بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، جەختی لە پێویستی تەواوكردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی سەفوان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، لە سەردانێكی مەیدانیدا بەرەوپێشچوونی كارەكانی جێبەجێكردن پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی سەفوان-ی بەسەركردەوە كە بە قەبارەی (100) قەرەوێڵەیە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: كە لەمیانەی سەردانیەكەیدا سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەر پێویستی تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، كە یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە چەندین ساڵە ڕاگیراوە، و پڕۆژەیەكی گرنگە و كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە، و هەروەها فەرمانی كرد زاڵبن بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی كە لە بەردەم تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانن، وە خرایە چوارچێوەی پێنج ئەولەویەتی بەرنامەی حكومەتەوە.