سەرۆك وەزیران بەردی بناغەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاو لە قەزای زوبێر دادەنێت

سیاسی
  • 2-09-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەردی بناغەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاو لە قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە دانا .
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە"|سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوی دانا لە قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە كە لە سەردانێكیدا بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشت".
    هەروەها لەراگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "وێستگەكە ڕۆژانە توانای چارەسەركردنی 140 هەزار مەتر سێجای هەیە لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا، جگە لە دروستكردنی وێستگەیەكی چارەسەری سێجا بە توانای بەرهەمهێنانی 4000 مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا لە ئاوی چارەسەركراو، كە بۆ مەبەستی ئاودێری بەكاردێت و پڕۆژەكە كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەرێنی ژینگەیی دەبێت، لەگەڵ دابینكردنی ئاو بۆ پانتاییە سەوزاییەكان لە ناوەڕاستی ناوچە نیشتەجێبووەكان".