سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی ژێرخانی قەزای زوبەیر لە بەسرە دەكات

سیاسی
  • 2-09-2023, 17:47
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەدواداچوونی بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی ژێرخانی لە قەزای زوبەیر لە پارێزگای بەسرە كرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: " محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، گەشتێكی مەیدانی لە ژمارەیەك پڕۆژەی ژێرخانی یەكگرتوو و خزمەتگوزاری لە قەزای زوبەیری پارێزگای بەسرە ئەنجامدا."
    لە راگەیەندراوەكە هاتووە، "سودانی كورتەیەك لە پێشكەوتنی كارەكان لە هەریەك لە پرۆژەی وێستگەی كارەبای زوبەیر (33000-400) ڤۆڵت، قۆناغی دووەم، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، و پڕۆژەی ئاوەڕۆی زوبەیر/قۆناغی دووەم، كە ئامانجی جێبەجێكردنی بڕگەكانی تۆڕەكانی ئاو وئاوەڕۆی و باراناوییە، هەروەها لەسەر پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك كاری خزمەتگوزاری كە لە قەزاكەدا جێبەجێ دەكرێن، لەوانە ڕووناكی شەقامەكان، تۆڕی ئاوی ژێر زەوی، ناوچەی سەوزایی، شۆستە، قیرتاوكردن و جوانكاری شەقامەكان، دابینكردنی شەقامەكان بە هێماكانی هاتوچۆی ئاسۆیی و ڕاست و ناسینەوە، و نۆژەنكردنەوەی (5) وێستگەی ئاوەڕۆلاو باراناوی، كە كاركردن لەسەری بە خێرایی و باش بەرەوپێش دەچێت ".