بەغداد/INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کارگەی بەرهەمهێنانی بۆڕی GRP لەشاری بەسڕەکردەوە.
سودانی لە میانەی وتەیەکیدا بەمبۆنەیەوە وەک لەبەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا هاتووەو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە وتی کارگەی نەرگزی بۆڕی کەخاوەن ڕیشاڵی شووشەیین لەعێڕاقدا بۆیەکەمجار بەم شێوازە نوێیە جێبەجێدەکرێت لە ڕووی ئامێرو کەرەستەی خام و تەکنیکەوە کە بەشێکە لە پێداویستیەکانی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری وڵات کەپێشتر لەدەرەوەی عێڕاقەوە هاوردەدەکرا.
ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم کارگەیە سەرجەم پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری ڕووماڵ دەکات.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختیکردەوەسەر پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت چونکە ئەم کەرتە لەتوانایدایە تەکنیکی نوێ بۆ عێڕاق بگوازێتەوە و حکومەتیش سەرجەم پێداویستی و ئاسانکاریەکانیان بۆ دابین دەکات.