كەش و هەوای عێراق.. دابەزینی كەمێكی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 2-09-2023, 15:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما كەمێك دابەزن.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست، كەمێك دابەزینی پلەكانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی پلەكانی گەرما دەبن كە دوێنێ لە لەناوچەی باكوور تۆماركراوە، لە كاتێكدا ناوچەی باشوور شایەتی بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما دەبێت.
     لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە :كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە روون دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات و ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای وڵات بۆ چوارشەممەی داهاتوو روون دەبێت، هەروەها شایەتی بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.