بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ژمارەی ئەو سەردانكەرانەی كە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە هاتن و گەڕانەوە ڕاگەیاند.
وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا ژمارەی هاتنی سەردانكەرانی ئێرانی و نەتەوەكانی دیكە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 500 هەزار سەردانكەر، هاوكات ژمارەی ڕۆیشتن لە عێراقەوە بۆ وڵاتەكانیان تا ئێستا گەیشتووەتە یەك ملیۆن سەردانیكەر.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەروازەی زڕباتیا یەكێك بوو لەو دەروازانەی زۆرترین پێشوازیی سەردانكەرانی لێدەكرا، بەو پێیەی شایەتحاڵی هاتنە ناوەوەی یەك ملیۆن و 600 هەزار سەردانكەر بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: فڕۆكەخانەی نەجەف پێشوازی لێكراوترین فڕۆكەخانە بووە بۆ سەردانكەران، بەو پێیەی هاتنە ژوورەوەی 160 هەزار سەردانكەری وەرگرتووە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە هاتنە ژوورەوەی سەردانكەران زۆر بە ئاسانی بووە، لەسەر بنەمای هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەڕێگەی گەشتێكی لەسەرخۆ، هەروەها چالاككردنی گواستنەوەی داتا لە نێوان دەروازەكانی ئێران و عێراق كە زۆرترین ژمارەی سەردانكەران لە زڕباتیە و شەلەمچەیەوە بوون، جگە لە بەرزكردنەوەی گەورەی سەرچاوە مرۆییەكان بۆ هەموو بەشەكان لە پارێزگاكان، وەزارەتەكان، ودەزگاكانەوە كە 24 كاتژمێر كاردەكەن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری پێویست بۆ چوونە ژوورەوەی سەردانكەران.