سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی پڕۆژەی بەستنەوەی هێلی شەمەندەفەر لە گواستنەوەی سەرنشینانی ئێران و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست دەكات

سیاسی
  • 2-09-2023, 13:22
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن كرد لە گواستنەوەی گەشتیاران لە ئێران و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووه‌: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی محەممەد مخبر جێگری سەرۆك كۆماری ئێران، بەردی بناغەی پرۆژەی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی لە دەروازەی شەلەمچە لە بەسڕە دانا بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و سەردانكەران بۆ مەزارگە پیرۆزەكان لە نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات كە سەرۆكی حكومەت لە وتارێكدا كە لە میانەی ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەش كرد بەخێرهاتنی جێگری سەركۆماری كۆماری ئیسلامی و شاندی یاوەری كرد، هەروەها ڕۆڵی وەزیری گواستنەوە و پارێزگاری بەسڕە و ڕاوێژكارانی بەسڕە بە نرخ زانی لەگەڵ و تەواوی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و لیژنەكان و وەزارەتەكان بۆ هەوڵە ناوازەكانیان لە پێشخستنی ئەم پڕۆژە گەورەیەدا.
    سودانی جەختی لە گرنگی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی لە گواستنەوەی گەشتیاران و سەردانكەرانی مەزارگە پیرۆزەكان لە ئێران و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و هەروەها گرنگییەكەی لە بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری عێراق و زیادكردنی گەشەكردنی كردەوە كە  وپڕۆژەكە ساڵانێك گفتوگۆی لەسەر كراوە و ڕێككەوتن لەسەر تەواوكردنی لە نێوان عێراق و ئێراندا كراوە لە ساڵی 2021.
    ڕوونیشی كردەوە  : بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لە ڕێگەی دەروازەی شەلەمچەوە یەكێكە لە چەند پەیوەندییەك بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و سەردانكەرانی مەزارگە پیرۆزەكان، كە بڕیارە بگاتە پارێزگا پیرۆزەكانی نەجەف و كەربەلا.
    لای خۆیەوە مخبر سڵاوی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی گەیاندە سەرۆك وەزیران و ستایشی ئەو پلانە گەشەپێدانانەی كرد كە حكومەتی عێراق لە كەرتە جیاجیاكان دەستی پێكردووە، پاڵپشتی وڵاتەكەی و سەركەوتنی ئابوری  و گەشەپێدانی عێراقی دووپاتكردەوە.