بهغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوت دووپاتی کردەوە کە داهاتی مانگی ئاب زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
لهراگهیێندراوێكی وهزارهتی نهوتدا كهبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووە: "کۆی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئاب، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ"وه دەرچووە، کە تیایدا بڕی ئەو بڕە پارەیە خراوەتەڕوو لە هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتیە (106) ملیۆن و (122) هەزار و (874) بەرمیل، داهاتەکەشی بڕی (8.846) ملیار دۆلارە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" کۆی ئەو بڕە هەناردەکراوانەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (105) ملیۆن و (236) هەزار و (963) بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن بڕەکەی (464) هەزار و ( 725 بەرمیل بووه، لەکاتێکدا هەناردەکردن لە کێڵگەی گەیارە (421) هەزار و (186) بەرمیل بووە، لەکاتێکدا تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (423) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، وتێکڕای نرخی یەک بەرمیل گەیشتە (83.35) ) دۆلار.
ههروهها دهڵێت " وەزارەت بهبروابوونی بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە ئۆپەراسیۆنەکانی هەناردەکردن و ئەو داهاتەی لێیانەوە دەستدەکەوێت، ئەم ڕیكار و زانیاریانهی مانگانه دهخاتهروو.