بەغدا -INA
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت ئاشكرای كرد كە سبەی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە - شەلامچ دادەنرێت.
وتەبێژی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوە و پارێزگای بەسرە تەواوکردنی ئەو ڕێوشوێنانەیان پشتڕاستکردەوە کە لە بڕیاری (2333)ی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، وە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی (بەسرە - شەلامچە)وە”.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە كە”سبەینێ بەردی بناغە دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەت کاران لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران” جەختیش لەوە كرایەوە كە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی گواستنەوە لە ناوچەکەدا و هەروەها بەشدارییەکی کاریگەر دەکات لە گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەت کارانەوە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ عێراق”.
جێگای ئاماژەیە كە ”ئەم پڕۆژەیە پێشەکییەکە بۆ پڕۆژەکانی گواستنەوەی ستراتیژی کە عێراق بە وڵاتانی دراوسێوە دەبەستێتەوە، وە حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی دەکات پاش ئەوەی کە چەندین ساڵ لە چوارچيوەی گفتوگۆ و توێژینەوە مایەوە بەبێ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.