بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان پێوەرەكانی بازرگانی بۆ مانگی ئاب ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 31-08-2023, 22:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێوەرەكانی بازرگانی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی عێراق تەها ئەحمەد عەبدولسەلام لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان دانیشتنی بازرگانی، كڕین و فرۆشتن، لەسەر پشكی كۆمپانیا پشكەكانی عێراق كە لەگەڵیدا تۆماركراون ڕێكدەخات بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 74ی ساڵی 2023 لەنێوان خاوەن پشكەكان و وەبەرهێنەران، بە ڕێژەی پێنج دانیشتن لە هەفتەیەكدا، لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە ، لە كاتژمێر 9:30 بەیانی تا 1:30 پاش نیوەڕۆ، بە بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی مۆدێرن - سیستەمی بازرگانی و پارەدان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی مانگی ئابدا، بازاڕ (23) دانیشتنی بازرگانی بۆ پشكی كۆمپانیا پشكدارە لیستكراوەكان ڕێكخستووە، كە ژمارەیان (103) كۆمپانیای پشكی عێراقییە.
    وتیشی: گرنگترین پێوەرەكان كە لەم مانگەدا بەدەست هاتوون و كۆی پێوەرەكانی ساڵی 2023 تا 31/8/2023:
    1- ژمارەی ڕۆژە بازرگانییەكان گەیشتە (23) دانیشتنی بازرگانی و ژمارەی دانیشتنە بازرگانییەكان بۆ ئەمساڵ تاوەكو 31ی ئاب گەیشتە (159) دانیشتن، كە دەكاتە (67٪) ی ژمارەی ئەو ڕۆژانەی كە پلانی بۆ دانراوە بۆ ساڵی 2023 هاوتا بێت لەگەڵ ڕۆژە فەرمییەكانی كاركردن.
    2-ژمارەی پشكەكانی مامەڵەی پێوەكراو گەیشتە (67) ملیار پشك، هەروەها ژمارەكە بۆ ئەمساڵ تا 31ی ئاب، گەیشتە (475) ملیار پشك، كە دەكاتە (84%)ی ژمارەكەیان بۆ ساڵی 2022.
    3- بەهای پشكی بازرگانی كراو (444) ملیار دینار بووە، بۆ ئەمساڵ تا 31ی ئاب بڕی (371) ملیار دینار بووە، كە دەكاتە (85%)ی بەهاكەی بۆ ساڵی 2022.
    4- پێوەرەكانی نرخی پشكەكانی ISX60 بە (809.8) خاڵ داخراوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە بە بەراورد بە كۆتایی ساڵی 2022، پێوەرەكە لە مانگی ئابی 2023 بە ڕێژەی لەسەدا 38 زیادیكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد: بە بەراورد بە كۆتایی مانگی تەمموزی 2023، پێوەرەكە بۆ مانگی ئابی 2023 بە ڕێژەی لەسەدا 13 زیادیكردووە.
    رونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری ژمارە 439/2/9ی لە 2/8/2023 دەركرد و بانكەكانی پابەند كرد بە زیادكردنی سەرمایەی ئێستایان بۆ (400) ملیار دینار بە قۆناغی كاتی كە لە 31/12/2024 كۆتایی دێت.
    راشیگەیاند: ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی ئاشكراكردنی ساڵانەی خۆیان بۆ ساڵی 2022 پێشكەش كردووە تا ئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتە گەیشتووەتە (70) كۆمپانیای پشكی هاوبەش كە لە ماڵپەڕەكەدا بڵاوكراونەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رێسای مۆڵەتدان بە كۆمپانیاكانی نێوەندگیری ژمارە 20ی ساڵی 2023 لەلایەن دەستەی كاغەزە داراییەكان دەرچووە، و بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان كۆمپانیای نێوەندگیری رەبیع، و كۆمپانیای نێوەندگیری كرمل، سوپاسنامە و پێزانینیان لە دەستەی كاغەزە داراییەكان وەرگرتووە بۆ هەوڵەكانیان لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی هەڵسەنگاندنی هاوبەشی كۆماری عێراق لە كردەوەی داراییدا.