بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە دادگای عێراقی بڕیاری لەسەر پێنج كەس دەركردووە كە بە تاوانی كوشتنی هاووڵاتییەكی ئەمریكی لە بەغداد لەنێویاندا تۆمەتبارێكی ئێرانی.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕاستەوخۆ دوای كوژرانی هاوڵاتی ئەمریكی ستیڤن ترویل لە بەغدای پایتەخت، ساڵی ڕابردوو، تیمێكی كاری هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ دەستیان كرد بە بەدواداچوون بۆ ڕەوتی ڕووداوەكە، بە هەوڵێكی چڕ و پڕی هەواڵگری تەكنیكی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك و لە ناوچە و شوێنە جیاوازەكان، و بە لێكدانی زانیارییە بەردەستەكان، تیمی كار توانی تاوانباران و ئەوانەی پەیوەندییان پێیانەوە هەیە بناسێنن و شێوازەكە پێشكەش بە دەسەڵاتی دادوەری كرا، و ڕەزامەندی دادوەری بۆ دەستگیركردنیان وەرگیرا، دواتر فەرمانی دەستگیركردنەكە جێبەجێكرا.
لە كاتی پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تاوانباران و دوای ڕوبەڕوبوونەوەیان بە بەڵگەی زۆر، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، بەڵگەش ئەنجامدرا كە هاوشێوەی لێدوانەكانیان بوو لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا دۆسیەكە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كرا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای عێراق سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەریاندا سەپاند، كە تۆمەتبارێكیان ڕەگەزنامەی ئێرانی هەیە، و چوار تۆمەتبارەكەی دیكە عێراقین.
رونیشیكردەوە: تیمی هەواڵگری و هەوڵەكانی یاوەری سەرقاڵی گەڕان و لێكۆڵینەوەن لە سەر 4 تۆمەتباری دیكە لە دەرەوەی ئەو گروپەی كە دەستگیركراون و تێوەگلاون لەم تاوانەدا، ئێستا بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت بە ئامانجی دەستگیركردنیان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان و جێبەجێكردنی ڕێكارە یاساییەكان لە دژی ئەوان.
وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیكردەوە: چاوێكی چاودێرە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و توانای دابینكردنی پاراستنی هەیە بۆ هاووڵاتیان و هەموو ئەو كەسانەی لە نەتەوە و وڵاتی جیاوازەوە دەگەن بۆ وڵات، ڕێگەش نادات هێرش بكرێتە سەریان لە هەموو پارێزگاكانی وڵات، و بەردەوام دەبێت لە كاری ئەمنی بە هەموو توانای پیشەیی.