سەرۆك وەزیران پێداچوونەوە بە ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی ڕێگاكانی سەردانكەران دەكات و چەندین ڕێنمایی دەردەكات

ئەمنی
  • 31-08-2023, 21:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 ڕێنمایی سەبارەت بە پلانەكانی سەردانی چلە دەركرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێگەی فەرمانگەی تەلەفیزۆنی داخراوەوە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا لەگەڵ پارێزگارانی بەسرە و واست و بابل و نەجەف و كەربەلا و فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنەكان و پۆلیسی چەند پارێزگایەك بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزیری ناوخۆ كە سەرۆكایەتی لیژنەی ئاسایشی باڵای زیارەتی چلە دەكات، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و قایمقامی سامەڕا و فەرماندەی محوەری حەشدی شەعبی، بۆ تەماشاكردنی ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی پلانەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری كە ئامادەكراون بۆ پاراستنی زیارەتی چەلە لە شاری كەربەلای پیرۆز.

    هەروەها سودانی تەماشای ئەو ڕێوشوێنانەی كرد كە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی ڕێگاكانی زیارەتكاران كە بە پێ لە سەرانسەری عێراقەوە بەرەو شاری كەربەلا دەڕۆن، لەگەڵ ئەو ئاسانكاریانەی كە لە خاڵە سنوورییەكان پێشكەش دەكرێ ، هەروەها هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی كە یارمەتیدەرن لە دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ زیارەتكاران و مەواكیبە حوسێنیەكان كە بە درێژایی ڕێگاكە بڵاوبوونەتەوە، جگە لە تەماشاكردنی پلانەكانی خزمەتگوزاری كە لە جومگەكانی خزمەتگوزاری شارەوانی و تەندروستی و گواستنەوە و ئەوانی تر پێك دێت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە ڕێگەی شاشەی چاودێرییەوە بەدواداچونی بۆ بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان كرد بە هەموو جۆرەكانیەوە لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتی و بۆ دیاریكردنی پێداویستییەكانیان، هەروەها بۆ بینینی ئەو ئاسانكاریانەی پێشكەش بەو زیارەتكارانە دەكرێن كە لە دەرەوەی عێراقەوە دێن.
    سەرۆك وەزیران ستایشی دەزگا ئەمنییەكانی كرد بۆ ئەو هەوڵە بێوێنەیەی كە پیشكەشی دەكەن بۆ پاراستنی زیارەتی ملیۆنی بە لێشاو، هەروەها هەوڵی ئەو كەسانەی بەرز نرخاند كەلە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا كاردەكەن جا چی لە وەزارەتەكان بن یان لە پارێزگاكان، و ستایشی ئاستی ئەو هاوكارییەی كرد كە لەلایەن هاوڵاتیان و مەوكبە حوسێنێكانەوە پێشكەش دەكرێن لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێوشوێنەكان بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی مەراسیمی چلە.

    هاوكات سودانی جەختی كردەوە: لەسەر بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتە ناوخۆییەكان لە پارێزگاكان و هەموو دەزگا ئەمنی و مەدەنییەكان لە دابینكردنی پێداویستییەكانی خزمەتگوزاری و ئاسایش و لۆجستی بۆ ملیۆنان زیارەتكار لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، و ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆبوونەوەكان بە درێژایی ڕۆژانی داهاتوو لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە بەردەوام دەبن، جگە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك پاش كۆتایی هاتنی زیارەت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو كارانەی كە ئەنجام دراون، و لە داهاتودا چی پێویستە بكرێت.
    رونیشیكردەوە: ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش بە زیارەتكاران دەكرێن ئەنجامی ئەو هەوڵانەیە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاكان ئەنجامیانداوە وە پرۆژەی گرنگیان جێبەجێ كردوە بۆ ئەم خزمەتگوزارییانە، و ئاماژەی بە دەروازەكانی پارێزگای كەربەلا و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی دیكە كرد، كە ئاسانكارییان بۆ پرۆسەی زیارەتكردووە و ئەمەش لە ئەنجامی پلانی دارێژڕاو و كردنەوەی ڕێگای گرنگی نوێوە هاتوە، و لە داهاتودا پردی جێگیر كراو دەكرێتەوە، و هەروەك ئاماژەی بە لێژنەی باڵای هەمیشەیی بۆ زیارەتی ملیۆنی كرد، كە پلانی بۆ هەموو خزمەتگوزاری و بۆنەكانی داڕشتووە و ئەو سەرچاوانەی بە ئاراستەیەكی ڕاستدا ڕێكخستووە كە ئامانجەكە بەدی دەهێنێت و ئەو هەوڵانەی كەلە لایەن سەرپەرشتیارانی مەزارگەكانەوە لە كەربەلا و نەجەف و كازمیە و سامەڕا دراون بەهادار كرد.
    بۆ تەواوكردنی ئەو ڕێنمایی و پلانانەی كە ئامادەكراون لەگەڵ ئەو كارە گەورەیەی كە لەلایەن هەموو لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارێكانەوە ئەنجام دەدرێت، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك ڕێنمایی دەركرد كە پێویستە جێبەجێ بكرێن، بەم شێوەیەی خوارەوە.
    1. پێداچوونەوە بۆ پلانە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بكرێت بە شێوەیەكی مەیدانی بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەچی كردنیان بە پێی ئەو پلانانەی كە بۆی داڕێژراون.
    2. ئەو پارێزگایانەی كە ڕێوڕەسمی زیارەتیان تێدا كۆتایی هات و زیارەتكاران بەرەو شاری كەربەلای پیرۆز بە ڕێ كەوتون، بەتایبەتی پارێزگاكانی بەسرە، و زیقار و موسەنا، و لە ڕۆژانی داهاتوودا پارێزگاكانی دیوانیە و واست، هەموویان دەبێت سەرچاوەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز بەهێز بكەن، جا چی لە یەكە ئەمنییەكانەوە بێت یان سەرچاوەكانی خزمەتگوزاری وەك ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و ئۆتۆمبێلی پاشەڕۆ، لەگەڵ دابینكردنی ئاو و سەهۆڵ و ئەوانی تر.
    3. ئەو پارێزگایانەی كە دەروازەی سنووریان هەیە پێویستە لە پێشەوە بن لە هاوكاری كردن و ڕێكخستنی ئەم دەروازانە و دابینكردنی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە، لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە پەیوەندیدارن بەو ڕێگایانەی كە لەلایەن ئۆتۆمبێلەكانەوە بەكاردەهێنرێن، و پاراستنی زیارەتكاران لەگەڵ هەڵمەتی گرنگی هاتووچۆ.
    4. ئەو پرۆسەیەی كە هاتنەژوورەوەی گەشتیارانی بە خۆیەوە بینی، پێویستە لە كاتی گەڕەنەوەیانیشدا مسۆگەر بكرێت، لە گواستنەوەی زیارەتكارانەوە لەگەڵ ئەو ئاسانكارییانەی كە پەیوەستە بە ڤیزەی دەرچوونی زیارەت كاران.
    5. پێویستە پارێزگاكان و فەرماندە ئەمنییەكان گرنگی بە سەلامەتی زیارەت كاران بدەن و هەموو مەفرەزەكان بخەنە گڕ بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ.
    6.پێویستە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد هەوڵەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بخاتە گڕ، چونكە سبەینێ و ڕۆژانی داهاتوو ژمارەی زیارەت كاران زیاد دەكات و دەگاتە لوتكە و 15 تاكو 19ی سەفەر بەردەوام دەبێت.
    7. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار دەبێت بەردەوام بێت لە كۆنترۆڵكردنی بیابان و سنوورەكانی كەربەلای پیرۆز و بەردەوام بێت لە كاركردن بە چالاكانە لە هەموو میحوەرەكانی ناوچەكەوە و ئۆپەراسیۆن لە ناوچە بیابانییەكانی سنووری كەربەلای پیرۆز ئەنجام بدات.
    8. پێویستە لەسەر هەردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد و سامەرا و حكومەتە ناوخۆییەكان پلانی سەربەخۆ دابنێن، پەویوەست بێت بە قەرەباڵغی زیارەت كارانەوە كە ڕوویان تێدەكەن پاش كۆتایی هاتنی زیارەتی چلە، لەگەڵ گرنگیدان بە هەماهەنگییەكی بەرهەمدار و كاریگەر لەگەڵ سەرپەرشتیارانی مەزارگە پیرۆزەكان.
    9. پێویستە هەموو دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە دەروازە و فڕۆكەخانەكان كارەكانیان ڕێكبخەن و بە هەمان هەوڵی سەرتای زیارەتەوە بەردەوام بن، چونكە ئەم شوێنانە دوا وێستگە دەبن بۆ زیارەتكاران و دەبێت بە بەرپرسیارێتییەكی بەرزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
    10. پێویستە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان هەموو هەوڵە ئەمنییەكانیان بخەنە گڕ، چونكە تیرۆر و گروپە لادەرەكان لەم بۆنانەدا چاودێری دەكەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكانمان چاوكراوەتر دەبن بە هاوكاریی ملیۆنەها زیارەتكاری بەڕێز.