بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی 3 تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر تەقەمەنی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیاری هەواڵگری دروستی هۆبەی فیرقەی پێنجی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیوای نۆزدە و بە بەشداری مەفرەزەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی و دوای لێكۆڵینەوە و پشكنین و گەران دەست بەسەر كۆمەڵێك تەقەمەنی جۆراوجۆردا گیرا لە ناوچەی عود نەسر لە قەزای ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار، كە بریتیبوو لە (4) بۆمبی تەوقیتكراو كە مادەی تەقینەوەی بەرزی C4ی تێدابوو، (14) نارنجۆك، (140) گوللەی 14.5 ملم، لەگەڵ بڕێكی تر لە تەقەمەنی جۆراو جۆر، و مەفرەزەكانی هەوڵی ئەندازیاری ئاگاداری لابردنی كەرەستەكان و لەناوبردنیان بوون لە شوێنەكەدا.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزە هەواڵگرییە سەربازییەكانی فیرقەی حەوت و دەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، بۆسەیەكی توند و توندیان لە گەڕەكی شەهیدان دانا و لە ئەنجامدا (3) تۆمەتبار دەستگیركران كە تۆمەتبار بوون بە مادەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزاكانی قائیم و فەللوجە، كە بەپێی چوارچێوەی كارپێكراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.