بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری تەئكیدیكردەوە: كە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیر و پارێزگارەكان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی وردەكاری پلانی سەردانی چلە، و وتیشی: تا ئێستا ملیۆن و 250 هەزار سەردانكەری بیانی هاتوونەتە ناو وڵاتەوە.
شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كەربەلای پیرۆز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: فەرماندەی گشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیرەكان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەكانی پۆلیس و پارێزگارەكان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی وردەكاری پلانی سەردانی چلە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلانی سەردانكەرانی چلە بەبێ بچڕان، سەرجەم میحوەرەكانی بەرەو شاری كەربەلای پیرۆز جێبەجێ دەكرێت.
ئاشكراشیكرد: تەوژمەكە لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا لە تەوەری نەجەف - كەربەلا و دیوانیە - بابل - كەربەلا ڕوون و ئاشكرایە و پێشبینی دەكەین سبەینێ لەوە زیاتریش تەوژمەكە لە تەوەرەی بەغدا - حەسوە - موسەیب بەرەو كەربەلا زیاد بكات، و وتیشی: دوو ملیۆن و 250 هەزار سەردانكەری بیانی لەڕێگەی دەروازەی وشكانی و ئاسمانییەوە هاتونەتە ناو عێراقەوە.
شەمەری ڕایگەیاند: پلانی ئەمساڵ تایبەتمەند بوو بە كۆكردنەوەی سەرجەم یەكەكان و هەوڵی ئەمنی و خزمەتگوزاری ، تەوەرەكانی بەرپرسیارێتی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و حەشدی شەعبی و هەروەها وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرت و بەردەوام زیادبوونی ژمارەی سەردانكەران و هەموو ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن لەبەرچاو گیراوە.