بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دۆسیەی قەدەغەی گەشتكردن لە یاسای كۆكردنەوەی قەرزی حكومەت ژمارە (56)ی ساڵی 1977ی هەمواركراو بڵاوكردەوە.
وەزارەت سەبارەت بە قەدەغەی گەشتكردن لە نوسراوێكی فەرمیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە بینیوێتی، رایگەیاند: یاسای كۆكردنەوەی قەرزی حكومەت ژمارە (56)ی ساڵی 1977ی هەمواركراو، ڕێگە بەو كەسانە نادات كە ڕێگەیان پێدراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی كە لە ماددەی دووەمی یاساكەدا هاتووە، دەسەڵاتی ڕێگریكردن لە گەشتی ئەو كەسەی قەرزەكەی كردووە.
رونیشیكردەوە: وەزیر و بریكاری وەزارەتەكان و ئەمینی بەغدا، بەڕێوەبەری شارەوانییەكان لە پارێزگاكان، سەرۆكی دامودەزگاكان و بەڕێوەبەری گشتی، هەر فەرمانبەرێكی دیكە كە پلەكەی لە پلەی چوارەمی یاسای خزمەتگوزاری شارستانی كەمتر نەبێت یان هاوتای خۆی لە یاسا و ڕێساكانی تری خزمەتگوزاریدا بە مۆڵەتی وەزیری كارامە، بەڕێوەبەرانی ناحیەكان سەبارەت بە دەركردنی هۆشداری.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە حاڵەتێكدا كە وەزارەتەكە پێویستی بە ڕێگریكردن لە گەشتكردنی قەرزدارەكە هەبێت بۆ ئەوەی گەرەنتی كۆكردنەوەی بڕی قەرزەكە بكات، ئەوا پێویستە بڕیاری دادوەری بەدەستبهێنرێت بۆ ئەوەی ئەو كارە بكات.