بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پشتڕاستی کردەوە کە نەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێشێلکارییەکی دەستوورییە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی کردووەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە بەغدا"، ئاماژەی بەوەدا کە "پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و کاردانەوەی ڕووداوەکان پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران، ستایشی هەڵوێستەکانی باڵیۆزی کرد لە بەهێزکردنی وڵاتەکەی پەیوەندی لەگەڵ عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانی داهاتوودا”.
مالیکی جەختی لەوە کردەوە کە "هەرێم ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، ڕەنگە ئەم تەحەددایانە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر عێراق هەبێت و سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئەمڕۆ حکومەتێکمان هەیە کە کار بۆ دابینکردنی نیگەرانییەکانی هاووڵاتی"، ئاماژەی بە "بەردەوامبوون لە چەسپاندنی کاری دیموکراسی لە پرسی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لەم كاتەدا ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و چاوەڕوانی بەشدارییەکی زۆری هاووڵاتییان دەکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد "نەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێشێلکارییەکی دەستوورییە، بۆیە ئەنجامدانیان لەڕادەبەدەر گرنگە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا لەسەر بنەمای فۆڕمی حکومەت مامەڵە دەکات و هێشتا پشتیوانی لێدەکات و پشتگیری لە سەپاندنی سەقامگیری و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەکات کە ڕەنگە لە ڕێگەی گفتوگۆوە سەرهەڵبدەن".
سەبارەت بە دۆخی نێودەوڵەتی، مالیکی ئاماژەی بە “ترسی فراوانبوونی قەیرانەکان لە جیهاندا، بەتایبەتی (قەیرانی ڕووسیا-ئۆکرانیا)، (ناکۆکیی چین و ئەمریکا)، و (دیاریای کودەتای سەربازی لە ئەفریقا)، . هەروەها دۆخی سوریا و ململانێی ئێران و ئیسرائیل”.
لە بەرامبەردا باڵیۆز سڵاوی حکومەتی کەنەدای گەیاندە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و خواستی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دووقۆڵی لەسەر ئاستە جیاجیاکان دەربڕی.