کەربەلا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە پارێزگاری کەربەلا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی سەردانەکەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لێ بێت ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەردانەکە بۆ سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی پلانەکە بۆ ئەم سەردانە مەزنە هاتووە".