بەغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە گرنگی چاکسازی لە سیستەمی پەروەردەدا بناغەی هەر چاکسازییەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی کرد بە سەرۆکایەتی دەیڤد ئێدواردز و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و سەرۆکی سەندیکای مامۆستایان و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری پەروەردە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە”لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاریکردنی سەندیکای مامۆستایان کرا لە هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان بەگوێرەی بەرنامە پێشکەوتوەکان، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەروەردەیەکی باش، وەک ئەرکێکی هاوبەش کە دەکەوێتە سەر شانی ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانەی کە پەیوەندییان بە پاراستنی پیشەکە و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانەوە هەیە”.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە سەر گرنگی چاکسازی لە سیستەمی پەروەردەدا، وەک کۆڵەکەیەکە بۆ هەر چاکسازییەک، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی عێراق وڵاتێکی شارستانییەتە و یەکەم وڵاتە سیستەمی پەروەردەی دانا، بۆیە پێویستە ئێمە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییە بین”.
سودانی جەختی لەسەر ”مافە گەورەکان کردەوە لەم ڕووەوە، بۆیە هەوڵەکانی حکومەت لە پەسەندکردنی ستراتیژی پەروەردەوە دەستی پێکرد (2022-2031) بە هەماهەنگی لەگەڵ یونسکۆ و یونیسێف و بانکی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی ئاستی فێرکردن لە عێراق”.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەك ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە شایستەیی نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی پەروەردە و پەیوەندی هاوبەشی نێوان سەندیکاکان و دامەزراوە حکومییەکان کردەوە، کە پەیوەندییان بە کەرتی پەروەردەوە هەیە، هەروەها گەڕان بەدوای باشترین ڕێگاکان بۆ پەرەپێدان و ئامادەکردنی تواناکانی ئەو کەسانەی کە ئەم ئەرکانە جێبەجێ دەکەن”.