عێراق و کۆریا ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن بۆ بەخشینی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەمەرجی وەرگرتنی ڤیزە

سیاسی
  • 31-08-2023, 12:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند" عێراق و کۆریا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە بۆ بەخشینی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە مەرجی وەرگرتنی ڤیزە.
    سەحاف لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا ڕایگەیاندووە: عێراق و کۆریا گەڕی سێیەمی ڕاوێژکارییە سیاسییەکانیان ئەنجامدا، کە کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، محەمەد حسێن بەحر علوم و لایەنی کۆریا، جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوە جانگ هۆ جین  بەردەوام بوو”.
    ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد، لە میانی ڕاوێژکارییەکاندا، کۆمەڵێک بابەتی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بە گرنگیدان بە لایەنی ئابووری، بەتایبەتی کەرتی نەوت و گاز، ژێرخانی ئابووری، و میکانیزمی ئاڵوگۆڕی زانیاری و تەکنەلۆژی، هەروەها گفتوگۆی ئەگەری هاوکاری لە بواری پیشەسازی بەرگری، کشتوکاڵی زیرەک و بنیاتنانی تواناکان كرد”.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، "لەسەر گرنگی قووڵکردنەوەی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتن کرا لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانەی لە کارنامەی کارەکەدا بوون لەگەڵ لایەنە کەرتییە پەیوەندیدارەکان"، ڕوونیشیکردەوە "ڕاوێژکارییەکان بریتی بوون لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک کە هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لێخۆشبوون لە مەرجی وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا”.
    محەمەد حوسێن بەحر علوم یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، تیشكی خستە سەر "گرنگی بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی سەردانە فەرمییە ئاست بەرزەکان، بەو پێیەی ئەوان بەشدارن لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری کۆریا"، بانگهێشتی "هاوتا کۆرییەکەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات لە زووترین دەرفەت”.