بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی كەمی ئاو، لە ڕێگەی ئەو چارەسەر و ڕێكارەكانەوە بۆ دابینكردنی ئاو بە شێوەیەكی سروشتی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر ڕێنمایی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژكارێتی ئاسایشی نیشتمانی/ سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان وۆرك شۆپێكی سەبارەت بە ئاسایشی ئاو لە عێراق ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژكارانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و یاریدەدەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دەزگا ئەمنی و سەربازی و هەواڵگرییەكان و ژمارەیەك توێژەر و پسپۆڕ و پسپۆڕی ستراتیژی، هەروەها بەشداری ژمارەیەك باڵیۆزخانە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە پشتگیریكردنی حكومەت لەم دۆسیەیەدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وۆركشۆپەكەی بە وتارێك كردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەدا: كە ئەنجامدانی ئەم وۆرك شۆپە لەژێر ڕێنمایی سەرۆك وەزیراندا ئەنجامدراوە، كە خۆی سەرپەرشتی بەدواداچوونی ئەم دۆسیە گرنگ و هەستیارە دەكات، چونكە ئەولەوییەتی حكومەتە.
راشیگەیاند: حكومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كەمی ئاو، لەڕێگەی چارەسەر و ڕێوشوێنی دابینكردنی ئاو بەشێوەیەكی سروشتی، و هۆشداریشیدا: كە ئێمە وەك دەوڵەت و بەرپرسان و كۆمەڵگە، دەبێت هاوكاربین بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەدای و سەختییانەی ڕووبەڕووی وڵاتەكەمان دەبنەوە.