بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، داوای كرد كە هەنگاوی هاوبەش لەنێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بنرێت بۆ گەیشتن بە چارەنووسی ئەو عێراقیانەی بە زۆرەملێ بێسەروشوێنكراون.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردوە، رایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ، داوا هەنگاوی هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بۆ گەیشتن بە چارەنووسی ئەو عێراقیانەی بە زۆرەملێ بێسەروشوێنكراون و ئەوانەی قوربانی ئەو تاوانە دڕندانە ڕێكخراوانە بوون، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی قوربانییەكان و خێزانەكانیان و هێنانی تاوانباران و هاوكارەكانیان بۆ بەردەم دادگا.