سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح گرنگترین قۆناغەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 30-08-2023, 20:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ سەرۆك كۆماری پێشوو بەرهەم ساڵح، گرنگترین قۆناغەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە سەرۆك كۆماری پێشوو بەرهەم ساڵح.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی و سەرجەم بابەتەكان خرانەڕوو لەسەر ئاستی نیشتمانی و گرنگترین قۆناغەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بەو ئاستەنگییە ئابووری و دارایی و خزمەتگوزارییانەی كە ڕووبەڕووی دەزگا جێبەجێكارییەكانی حكومەت دەبنەوە، لەگەڵ ڕێگاكانی باشتركردنی ئەنجامدانی كارەكان و پەرەپێدانیان، و گرنگی پشتیوانیكردنی لایەن و هێزە سیاسییەكان بۆ ئەم هەوڵانە لە پێناو بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.