مەندەلاوی ڕۆڵی خێڵە ڕەسەنەكان بەرز دەنرخێنێت و بەڵێن دەدات كەیسە مرۆییە گرنگەكان بۆ چارەسەركردن رەوانەی دەرەوەی وڵات بكات

سیاسی
  • 30-08-2023, 19:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، ڕۆڵی خێڵە ڕەسەنەكانی عێراقی لە پاراستنی بەها و كولتوور و میراتی عێراق بەرز نرخاند، و بەڵێنی دا لە ناردنی ژمارەیەك حاڵەتی مرۆیی گرینگ بۆ چارەسەركردن بۆ دەرەوەی وڵات.
    نوسینگەی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، لە میانی گەشتێكی مەیدانیدا كە ئەمڕۆ ئەنجامیدا لە پارێزگای زیقار، لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخە خێڵەكییەكان لە ناسریە (شێخ بدور ئەلعام، شێخ ئال ئەزیرج ئەلعام و شێخ فەزڵ عەبادی) ، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار داود عیدان كۆبوەوە.
    مەندەلاوی ستایشی، ڕۆڵی خێڵە ڕەسەنەكانی عێراقی كرد لە پاراستنی بەها و كولتوور و میراتی عێراق و بەرگریكردنیان لە خاك و پیرۆزییەكانی لە ماوەی ساڵانی پێشوودا، هەروەها ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ هەڕەشە مەترسیدار و دەستێوەردانكارەكان بۆ سەر كۆمەڵگا، و هاوكارییەكانیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان بۆ پشتگیریكردن لە سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا، هاوكات هەوڵەكانیان لە زیندووكردنەوەی دۆزی حسێنیە و خزمەتكردنی ئەو سەردانكەرانەی كە دێن بۆ ئەنجامدانی سەردانی چلە بەرزنرخاند.
    هەرەها گوێی لە گرنگترین كێشەكان گرت كە پارێزگاكە پێیدا تێدەپەڕێت، هەر لە كەمی ئاو و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ژێرخان تێدا، و زیادبوونی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، هەروەها خزمەتگوزاری و پێداویستیەكانی كۆمەڵگا و چارەسەری پێویست و بەپەلە بۆ ئەوان.
    مەندەلاوی دڵنیای ئەوەیدا، كە ژمارەیەك حاڵەتی مرۆیی گرنگ دەنێردرێت بۆ چارەسەركردن لە دەرەوەی وڵات، و داواشی كرد: پەلە بكرێت لە تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ پێشخستنی واقیعی پارێزگاكە و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ خەڵكەكەی.