بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی هومام حەمودی، جەختی لە گرنگی ڕێگای گەشەپێدان و پێویستی بەشداریكردنی كەنداو و وڵاتانی دراوسێ كرد.
ئەنجومەنی باڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هومام حەمودی پێشوازی لە تاریق عەبدوڵا فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی كوەیت كرد و باسیان لە پێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و دەرفەتەكانی هاوكاری هاوبەش كرد.
لە میانی دیدارەكەدا حەمودی جەختیكردەوە: لە گرنگی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی كە لەلایەن حكومەتی چوارچێوەوە پەسەندكراوە، نەك تەنها بۆ عێراق، بەڵكو بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، و وتیشی: سەقامگیری عێراق زەمینەی بۆ بازدانێكی چۆنایەتی لە بواری خزمەتگوزاری و ئابووریدا ڕەخساندووە، كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر وڵاتانی تەواوی ناوچەكە.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی بەشداریكردنی وڵاتانی كەنداو و دراوسێ كرد لەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی كە عێراق دەستیپێكردووە، و وتیشی: پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی سەقامگیری.