بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
سەردانی چلە نوێنەرایەتی داستانێكی مرۆیی نەمری خۆشەویستی حسێنی دەكات، هەروەها ڕووداوێكی ئایینی بێ هاوتا لە جیهاندا كە مانای ڕاستەقینەی یەكگرتوویی نێوان موسڵمانان بەرجەستە دەكات.
سەردانەكە بە ڕێپێوانێكی ملیۆنی دادەنرێت كە ساڵانە نوێ دەكرێتەوە، هەروەها كەرنەڤاڵێكی مرۆیی بۆ خزمەتكردنی ئەو كەسانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە دەچنە كەربەلای پیرۆز، بەبێ گوێدانە رەگەز و نەتەوە و ئایین و مەزهەب.
توێژەر و ئەكادیمی رەعد كەعبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژیانەوەی سەردانی چلە، روحی یەكگرتوویی و قوربانیدان و خۆشەویستی لە نێوان خەڵكی مەزهەب و ئایینە جیاوازەكاندا دەچێنێت، هەروەها كاردەكات بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی خۆبەخشانە لەنێوان بەشە جیاوازەكانی جیهان، هەروەك هاندەری پەیوەندی ئەرێنی نێوان هەموو كەسێكە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهانەوە، و كاردەكات بۆ هێنانەدی شۆڕشێك لەناو هەموو كەسێكدا بۆ چاكسازی لە خۆیدا.
كەعبی وتیشی: سەردانەكە بە گەورەترین ڕووداو كۆبوونەوەی خەڵك دادەنرێت كە تێیدا بە بانگهێشتێكی پیرۆزی خوای گەورە كۆدەبنەوە كە ڕێبازی حسێنی وەك بەها و ڕەفتارێك لە ڕۆحی مرۆڤدا نیشان دەدات، ئەمە جگە لەوەی بۆنەیەكە بۆ بڵاوكردنەوەی بیری ئیسلامی دروست، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی داعش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: شۆڕشی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و سەردانی چلە، ڕاستكردنەوە و بینایەكی تۆكمەیە كە ساڵانە هاوارەكانی نوێ دەبنەوە بۆ ئەوەی نەوەیەك دروستبكەن كە ڕێبازی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) پەیڕەو بكەن لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی كە هێنابووی.
لە بەرامبەردا خاوەن كاروانی ئەبو فەزڵ عەباس، ئەمیر عەلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ساڵانە خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە گرنگ و گەورەیە ئامادە دەكەین ، كە هاوتایە لەگەڵ چالاكیەكی وەسفنەكراو بۆ خزمەتكردنی سەردانكەرانی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) بە ڕێكوپێكی بۆ بەدەستهێنانی پاداشت.
هاوكات توێژەر و ئەكادیمی سەفا عەبدوڵا بورهان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) نوێنەرایەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی و شۆڕش لە دژی نادادپەروەری و ستەمكاری دەكات.
وتیشی: سەردانی چلە وەك ڕاگەیاندنێكی ڕوون و ئاشكرای هەڵسانەوەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەمێنێتەوە، ئەم ڕاگەیاندنەش كە چەندین سەدەی خایاند، چەندین ڕەهەندی وەرگرت، لەوانەش ڕەهەندی عەقیدەیی، كە مانەوەی پەیوەندیی ئایینی مسۆگەر دەكات.