بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتارانی فراكسیونی دەوڵەتی یاسا جەختیان لە گرنگی یەکگرتنی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى پێشوازی لە پەرلەمانتارانی فراكسیونی دەوڵەتی یاسا كرد”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە كراوە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد، هەروەها تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەست بە بەرنامەی حکومەت و ئەولەویەتەکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامە کە کاربکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووری، کە ڕەنگدانەوەی دەبێت بە شێوەیەکی ئەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە، "جەختی لەسەر گرنگی یەکگرتن و یەکگرتوویی دیدگاکانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوەتەوە، هەروەها پێویستی خێراکردنی پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی پێشکەشی پەرلەمان دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاسانکاریکردنی ئەرکی حکومەتەوە هەیە لە لایەنی وەبەرهێنان و ئابووری، یان کە پەیوەندییان بە تەواوکردنی بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەیە”.