بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیكردەوە کە عێراق پێشنیارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو دەخاتە ڕوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، “سەرۆکی کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە فەیسەڵ ئەرۆغڵو نێردەی تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو کرد بەیاوەری شاندێکی باڵای پسپۆڕان و ڕاوێژکاری تایبەتمەند لە بواری ئاو، بەنداو، ئاودێری، کشتوکاڵ و وزەی ژینگەیی.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، عەون زیاب عەبدوڵڵا، و وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی، فەیسەڵ ئەرۆغڵو سڵاو و پێزانینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایان گەیاندە سەرۆک کۆمار کە لە بەرامبەردا سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاندە سەرۆک ئەردۆغان”.
سەرۆک كۆمار جەختیشی لەوە کردەوە کە “پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات قووڵ و مێژووییە و ئەو کێشانەی پەیوەستن بە دۆخی ئاوەوە چارەسەر نەکراو یان مەحاڵ نین و پێویستی بە بڕیاری جددی هەیە کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بێت و کار بۆ جێبەجێکردنیان بکات، ” بە ئاماژەدان بە “گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لە بواری هاوکاری هاوبەش لە مەلەفەی ئاو و کارکردن بۆ نوێکردنەوەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەم ڕووەوە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بەدەستبهێنێت .”
ناوبراو ئاماژەی بە "گرنگی دابینکردنی پلانی کارپێکردنی عێراق و بەیاننامەیەک سەبارەت بە کەمترین ئاو کە دەگاتە حەوزی دیجلە و فورات"، جەختیکردەوە "پێویستی ئاڵوگۆڕکردنی تێبینی تەکنیکی لەنێوان هەردوولا بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر کۆتای و لێکتێگەیشتنی هاوبەش."
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی عێراق بەچڕی کاردەکات بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدان و باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە سەرتاسەری وڵاتدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو جیهان بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەنجامی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و کاردانەوە مەترسیدارەکانی لە وشکەساڵی و بیابانبووندا”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە "عێراق لە پرۆسەی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پێشنیاردایە بۆ لایەنی تورکیا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو بە مەبەستی گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەری و گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی و جێبەجێکراو سەبارەت بە پشکی ئاو".
لای خۆیەوە داودئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک کۆمار دەربڕی و پێشنیارەکانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی چاوی لە هاوکاری جیددی و بەرهەمدارە لە مەلەفی ئاودا بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنە ئەرێنییەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی دوو وڵاتی دراوسێ بکات .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "سەرۆک ئەردۆغان گرنگیدان بە گرنگیدانی ناوازە بە پێداویستی ئاوی عێراق، هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بەو کار و پڕۆژانەی پێشکەش کرد کە لایەنی تورکیا دەتوانێت لە بواری هاریکاری لەگەڵ عێراقدا ئەنجامی بدات لەسەر پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو و بیابانبوون و پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی ئاو و شێوازەکانی ئاودێری”.