دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای زیقار و تاونبارێك بە تۆمەتی تیرۆر لە میسان ڕاگەینرا

ئەمنی
  • 30-08-2023, 14:01
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری بە هەڵگرتنی کیلۆگرامێک مادەی هێرۆین لە پارێزگای زی قار ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە دەستگیرکردنی کەسێکی داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر لە میسان دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی میسان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان یەکێک لەو کەسانە دەستگیربکەن کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی میسانەوە داواکراوە دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی (1/4)ی تیرۆر، لەڕێگەی بوونی ئەوەوە لە قەزای مەیمونە، ڕادەستی دەسەڵاتە یاساییە کرا.”
    و لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە ئەوەیش هاتووە، "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی ذیقار سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیان یەکێک لە بازرگان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بكەن، هەروەها دەست بەسەر (کیلۆیەک) مادەی هێرۆیندا بگرن کە لەبەردەستیدا بووە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنەکە لەڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە بووە کە لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەنجامدراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی، لەسەر ئەو ڕێگایەی کە قایمقامیەتی میسان و قەزای رفاعی بەیەکەوە دەبەستێتەوە".