بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری واست بڕیاریدا دەوامی فەرمی بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕابگرێت.
محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە ڕاگەیەندراوێکی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ خەڵکی پارێزگاری واست بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی سەردانی چلەی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەران، بڕیاردرا لە یەکشەممەی داهاتووەوە تا پێنجشەممە ٧ی ئەیلول دەوامی فەرمی ڕابگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پشوو ئەو بانک و بەشی خزمەتگوزارییانە ناگرێتەوە کە کارەکانیان پەیوەندی بە مەراسیمی سەردانەکەوە هەیە".