وەزارەتی دەرەوە کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و مەسقەتی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 30-08-2023, 12:28
  • +A -A

      بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و مەسقەتی ڕاگەیاند.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ی ڕاگەیاند: "باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە سەڵتەنی عومان گەرمترین پیرۆزبایی و خۆی ئاراستەی کۆمپانیای سەلام ئایر دەکات، بەبۆنەی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی خۆی لە نێوان بەغدا و مەسقەت، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا."
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هێڵە ئاسمانییە ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و گەشتیاریدا دەکاتەوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی متمانە و خواستی یەکترە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و سوڵتانییەتی عومان، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ جوڵەی هاوڵاتیان و سەردانکەرانی نێوان هەردوو پایتەخت، بەتایبەتی کە ئەم هەنگاوە پەیوەندی بە ئاسانکاری پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بە عێراقییەکانەوە هەیە." وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە  "ئامادەیی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکان بۆ سەلام ئایر و بۆ سەرنشینانی ئەم ڕێگایە دووپاتکردەوە".