بهغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری ڕاگەیاند دوای ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ پارێزگای نەینەوا ڕاکێشاوە، ئەم تیرۆریستە بەشداری لهکۆمەڵکوژی سپایكەردا كردووە و ژمارەیەک هاوڵاتیش لە سێدارە داوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، “لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، کە بریتی بوو لە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانە قێزەونەکەی سپایكەر داههبووه ولهگهڵ پاشماوە تیرۆریستیهكانی داعش، و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵیەکان، پیاوانی دەزگای هەواڵگری توانیان لهپارێزگاری نەینەوا مەترسیدارترین تاوانبارانی دەستگیر بكهن کە بەشداری لەسێدارەدانی خوێندکارە سەربازهکانی ناو بنكهی سپایكەردا کردووه، جگە لەسێدارەدانی کۆمەڵێک هاووڵاتی و بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تهقینهوهكان.
ههروهها راگهیاند" ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان بووە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا دەستیان کەوتووە بەڕاکێشانی بۆ ناو عێراق لەوڵاتانی دراوسێیەوە کە پەنای بۆ بردووە لهدوای برینداربوونی لە شەڕەکانی ڕزگاركردندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوانبارەکە ناوی برای خۆی لهخۆی ناوه بۆ ساختەکردنی یەکێک لە بەڵگەنامەکان وەک هەوڵێک بۆ هەڵهاتن و خۆدزینەوە لە چنگی پیاوانی دەزگای هەواڵگری"،ئهوهشی وت" قسەی تۆمەتبارەکە تۆمارکراوە و ڕاشکاوانە دانی بەوەدا ناوە کەبهشداری لەسێدارەدانی خوێندکارە سەربازەکان لە بنکەی سپایكەر کردووە ، جگە لە بەشداریکردنی لەسێدارەدان و ڕفاندنی هاوڵاتیان، چاندنی بۆمبی تهقینهوه کە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەکاتە ئامانج، و دانشی بهوهداناوه كه سەر بەچەتەکانی داعشه بهناوی لەناو ئەلسەواری.”
ڕاگەیەندراوەک جهختی لهوهشی كردووتهوه كهتاوانبارەکە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئامادەبوونی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆی".